گەشتە نێودەوڵەتییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە


نەتەوە  |   20:36:49 2017-10-19  |   (3,377) جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتاری یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، گەشتە نێودەوڵەتییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێبكاتەوە، هاوكات وادەكەشی دەخاتەڕوو.
A+    A-

 

شوان داودی، پەرلەمانتاری یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلێدوانێكدا بەسایتی ئێس ئێن ئێنی راگەیاندوە، دوای هەوڵێكی زۆری وەفدی فراكسیۆنەكەمان و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هاوپەیمانێتی شیعەو بەرپرسانی باڵای عێراق، بڕیارە رۆژی شەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2017، گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆكەخانەی سلێمانی بكرێتەوە.


ناوبراو وتیشی: "وەكو هەنگاوی یەكەم، گەشتە نێودەوڵەتییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی تەنها بۆ هەناردەو ناردنی شمەك دەبێت و دواتر گەشتی هاووڵاتیان دەستپێدەكاتەوە".


راشیگەیاند: ئەو بڕیارەی حكومەتی بەغدا لەچوارچێوەی هەوڵەكانی وەفدی فراكسیۆنی یەكێتی دێت، كە ماوەی دوو رۆژە لە بەغدا و نەجەف سەرقاڵی كۆبوونەوە و گفتوگۆن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان.
 

















زۆرترین بینراوەکان