خشتەیەكی نوێی موچە بڵاودەكرێتەوە


نەتەوە  |   18:58:17 2017-10-19  |   (22,336) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو خشتەیەكی دیكەی موچە راگەیەندرێت، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت" كێشەكان هیچ كاریگەری لەسەر موچە نەبووە".
A+    A-

 

ماڵپەڕی خەڵك لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە بڵاویكردۆتەوە، دوای دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80، بڕیارە هەفتەی داهاتوویش موچەی هێزە ئەمنیەكان دابەش بكرێت.


 وتیشی: "بەدیاریكراوی نازانرێت كام رۆژ، بەڵام بەدڵنیاوە رادەگەیەنرێت، چونكە پارەی پێویست هەیە و چەند رۆژێكیش دابەشكردنی موچە بەهۆی پشوو و دۆخی نائاسایی هەرێمەوە دواكەوت".


ئەوەش لەكاتێكدایە لە رۆژانی رابردوودا حكومەتی عێراق دەستی گرتەوە بەسەر كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك و نەینەوادا كە ماوەی سێ ساڵە داهاتەكەی بۆ هەرێمە، سەرباری ئەوەی هاتوچۆی لە هەموو دەروازە سنورییەكان و فڕۆكەخانەكاندا نەهێشت، كە سەرچاوەیەكی كاریگەری داهاتی هەرێم بوون.


لای خۆشیەوە سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، هیچ كێشەیەك بۆ موچە نەهاتوەتە پێشەوە، حكومەتی هەرێم ئەوەندی بكرێت موچە دابەش دەكات.

















زۆرترین بینراوەکان