حكومەت لەسەر دەستكاریكردنی مووچە هاتەدەنگ


نەتەوە  |   19:10:57 2017-10-18  |   (6,225) جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی هەرێم رەتیدەكاتەوە كارەكانی لیژنەی ئامادەكردنی سیستمی نوێی مووچە راگیرابێت، پەرلەمانتارێکیش رایدەگەیەنێت: كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ حكومەت بەردەوامە تا بەزووترین كات پاشەكەوت هەڵبوەشێتەوە .
A+    A-

 

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  رەتیكردۆتەوە كارەكانی لیژنەی ئامادەكردنی سیستمی نوێی مووچەو دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران راگیرابێت و راشیگەیاند: هەوڵەكانی حكومەت بۆ دانانی سیستمی نوێی مووچە بەردەوامەو ئاگاداری هیچ بڕیارێكیش نین بۆ راگرتنی كارەكان.

 

لەلایەن خۆشییەوە، د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لەپەرلەمانی كوردستان، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی- ی راگەیاندووە: هەوڵەكانی پەرلەمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بەردەوامەو كاری جدیشی بۆ كراوە.

 

وتیشی: "كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ حكومەت بەردەوامە بۆئەوەی بەزووترین كات پاشەكەوتی مووچە هەڵبوەشێتەوەو سیستمێكی نوێی مووچە دابنرێت".

 

ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی یەکگرتوو رەتیشیكردەوە، دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران پەیوەست كرابێتەوە بە كاتی هەڵبژاردنەكانەوەو دەڵێت: سیستمی نوێی مووچە كاری دەوێت و هەموو هەوڵەكانیش بۆئەوەیە پاشەكەوتی مووچە نەمێنێت.

 

















زۆرترین بینراوەکان