دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب دواخرا


نەتەوە  |   17:27:45 2017-10-17  |   (11,518) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەئاشكرای دەكات، دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دواخراوە و وادەی دابەشكردنەكەشی ئاشكرا دەكات.
A+    A-

 

بەپێی راگەیاندراوی پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەكەم، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت، بەڵام دابەشنەكرا.


لەوبارەیەوە قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بەسایتی دواڕۆژی راگەیاندوە "هەرچەندە سەرجەمی لیستی مووچەو كارەكانی تایبەت بەپێدانی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەكرابوو، بەڵام لەلایەن خەزێنەوە پێمانڕاگەیاندراوە كە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوكان بۆ سبەی چوارشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2017 دواخراوە".


لەبارەی بڕیاری جیاكردنەوەی لیستی مووچەی یەكەكانی 70و 80 و هەڵوەشاندنەوەی لیوا هاوبەشەكانی پارتی و یەكێتی، لیوا قارەمان وتی "لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەو سەرووی خۆمانەوە، هیچ بڕیارێك بۆ جیاكردنەوەی لیستی مووچەی یەكەكانی 70 و 80 نەدراوە".

















زۆرترین بینراوەکان