فەرماندەیەك: بەغدا موچەی فەرمانبەران دەدات


نەتەوە  |   16:09:35 2017-10-17  |   (18,100) جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیەكی هێزەكانی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، هەردوو كێڵگەی نەوتی بای حەسەن و هاڤانا لە كەركوك كەوتونەتە ژێر دەستی سوپای عێراق، لەمەودوا بەغدا نەوتی كەركوك هەناردە دەكات.
A+    A-

 

ئاراس شێخ جەنگی یەكێك لە فەرماندەكانی هێزەكانی دژەتیرۆر لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی دوارۆژ رایگەیاندوە، "سوپای عێراق دەستی بەسەر نەوتی كەركوك و هەردوو كێڵگەی هاڤانا و بای حەسەندا گرتووە، لەمەودوا خۆی نەوتی ئەم شارە هەناردەی دەرەوە دەكات و دەیفرۆشێت".


ئاراس شێخ جەنگی ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنیرێت، بەڵام نایدات بە یەكێتی و پارتی، بەڵكو سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگەیەكە بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و كەركوك بدات.
                            

















زۆرترین بینراوەکان