وەزارەتی‌ دارایی خشتەی نوێی موچە بڵاودەكاتەوە


نەتەوە  |   11:42:11 2017-10-08  |   (29,399) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی‌ هەرێم خشتەیەكی نوێی موچە رادەگەیەنێت، كە موچەی زۆربەی وەزارەتەكان لەخۆ دەگرێت. 
A+    A-

 

سبەینێ‌ دوشەممە نۆی‌ تشرینی‌ یەكەمی‌ 2017 دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ تەمموز كۆتایی پێدەهێندرێت و كۆتا ڕۆژی‌ دابەشكردنی‌ موچەی‌ خانەنشینانیشە.


ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی لەزاری سەرچاوەیەكی‌ وەزارەتی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومەتی‌ هەرێمەوە بڵاویكردۆتەوە، ئەو وەزارەتە لەئامادەكاریدایە بۆ دەستكردنەوەی‌ بەدابەشكردنی‌ موچە.


سەرچاوەكەی‌ وەزارەتی‌ دارایی ئەوەشی‌ ڕونكردەوە، "وەزارەت دەستی‌ بەئامادەكاریی كردوە بۆ دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ ئابی‌ 2017و چاوەڕوانیش دەكرێت لەناوەڕاستی ئەم مانگە واتە لە(15 بۆ 16)ی مانگ خشتەیەكی نوێی موچە ڕابگەیەنرێت كە بەشێكی‌ زۆری‌ وەزارەتەكان لەخۆی‌ دەگرێت".


هەمان ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، "دوای بڵاوكردنەوەی خشتەكەو تا كۆتایی ئەم مانگەو بەرلەهاتنی‌ مانگی‌ (تشرینی‌ دوەم واتە مانگی‌ 11) سەرجەم وەزارەت و دەستەكان موچەكەیان پێدەدرێت".
 

















زۆرترین بینراوەکان