دابەشكردنی موچە دەستپێدەكاتەوە


نەتەوە  |   15:01:34 2017-10-05  |   (33,778) جار خوێندراوەتەوە

ماوەی چەند رۆژێكە دابەشكردنی موچەی مانگی تەمموز كۆتایی هاتووە و وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانیش ئاشكرا دەكرێت. 
A+    A-

 

لەئێستادا فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم چاوەڕێی دەستكردن بەدابەشكردنی موچەی مانگی ئابن و ئەو گۆمانە لای بەشێك لە موچەخۆران دروستبووە، كە بەهۆی باردۆخی ئێستای هەرێم دابەشكردنی موچە دوابكەوێت.


بەڵام بەپێی چەند زانیارییەك وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 8ی فەرمانبەران و دابەشكردنی موچە لەكاتی گونجاودا و پێدەچێت رۆژانی 14 و 15ی ئەم مانگە دەستبكرێت بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب.


هاوكات هەر بەپێی ئەو زانیارییانە هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی بە چەند خشتەیەك وادەی دابەشكردنی موچە دەخاتەڕوو و ئەو وەزارەتی پێش شوێنەكانی تر موچەی مانگی ئاب وەردەگرێت وەزارەتی پێشمەرگەیە و دواتریش موچەی هەردوو یەكەكانی حەفتا و هەشتا دابەش دەكرێت. 
 

















زۆرترین بینراوەکان