هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بەدابەشکردنی مووچە


نەتەوە  |   16:22:43 2017-09-27  |   (22,049) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بکردێت بەدابەشکردنی مووچەی ئەم تویژە .
A+    A-

بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەش بکرێت.


بە پێی ئەو زانیاریانەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین بەماڵپەری باسنیوز گەیشتووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 1ی 2017ی خانەنشینی شارستانی و سەربازی دابەش بکرێت.


عوسمان ساڵح، بەرێوەبەری گەنجینەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە، بۆ خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی دەکەن.


گوتیشی: "لیستی مووچەی خانەنشینان ئامادەیە هەرکات بڕیار درا لە ڕێگەی بانکەکان دابەش دەکرێت".

 

 

















زۆرترین بینراوەکان