لە شەوی یەکەمی هاوسەرگیریدا ئەم ٤ هەڵەیە مەکەن


نەتەوە  |   20:05:46 2017-09-26  |   (7,672) جار خوێندراوەتەوە

شەوی یەکەمی هاوسەرگیری، بۆ هەتایە لە بیرەوەری هاوسەراندا دەمێنێتەوە و بەردی بناخەی پەیوەندیەکەشیان بە درێژایی ژیانی هاوبەش، بۆیە نابێت لەو شەوەدا چوار هەڵە بکەن.
A+    A-

 

ئەو چوار هەڵەیە ئەمانەن:

 

یەک- توندوتیژی نواندن: هەندێک لە پیاوان لە یەکەم سێکسدا توندوتیژی دەنوێنن و ئازاری بوکەکە دەدەن، ئەمەش کاریگەری درێژخایەنی دەبێت و دەبێتە بیرەوەریەکی ناخۆش.

 

دوو- دوورکەوتنەوە لە هەست و سۆز: بە شێوەیەکی ئاسایی خانمان ترسیکی زۆریان لە یەکەم شەوی بوکێنی هەیە، گەر لەو شەوەدا زاوا لە هەست و سۆز دوربکەوێتەوە، ئەوا بیرەوەریەکی تاڵ بۆ هاوسەرەکەی دروست دەکات.

 

سێ-پەلەکردن: هەندیک لە پیاوان بۆ سەلماندنی پیاوەتی خۆیان پەلە دەکەن لە سێکس، بۆیەش بێ دەستبازی و ئامادەکردنی هاوسەرەکەی، ئەو شەوە دەکاتە بیرەوەریەکی ناخۆش.

 

چوار- تۆمەتبارکردن: لەبەرهەندێک هۆکاری جەستەیی و دەرونی رەنگە یەکێک لە بووک یان زاوا، نەتوانن لەو شەوەدا سێکس ئەنجام بدەن، بۆیە نابێت پەلە بکرێت لە تۆمەتبارکردنی یەکتر، چوون بۆ هەتایە ئاسەوارەکەی دەمێنێتەوە و رەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشانەوەی خیزانەکەیان.

















زۆرترین بینراوەکان