ساڵح موسلیم پاڵپشتی سەربازی رۆژئاوای بۆ هەرێم راگەیاند


نەتەوە  |   15:24:11 2017-09-26  |   (621) جار خوێندراوەتەوە

هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات پشتگیری سەربازی بۆ هەرێمی كوردستان راگەیاندو ئاشكراشیكرد، دەروازە سنوورییەكانی رۆژئاوای كوردستان ئاوەڵا دەكەن.
A+    A-


ساڵح موسلیم لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هەر هێرشێكی سەربازی بكرێتە سەر هەرێمی كوردستان، ئەوا یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە ئامادەی پشتگیری سەربازین بۆ هەرێم.

هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات جەختیشیكردەوە، كە ئەگەر هێرشی سەربازی بكرێتە سەر هەرێم لەلایەن هەر وڵاتێكەوە بێت، راستەوخۆ دەستوەردان دەكەن‌و شەڕ لەدژی ئەو لایەنە رادەگەیەنن.

قسەكانی ساڵح موسلیم لەكاتێكدایە، بەهۆی بەرێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێم چەند وڵاتێك لەوانە ئێران‌و توركیاو عێرقیش هەڕەشەی سەربازییان لەهەرێم كردووە.

موسلیم ئەوەشی راگەیاند، كە ئەوان لەكاردانەوە ئابوورییەكانیش، كە چەند وڵاتێك هەڕەشەی داخستنی سنوورییان كردووە، دەروازە سنوورییەكان بەڕووی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە.

پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێم رۆژی 25ی ئەم مانگە بەرێوەچوو، كە ئەمە كاردانەوەی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی بەدواوە هات‌و كاردانەوەكانیش بەردەوامە، بەتایبەتی كاردانەوەكانی توركیاو ئێران‌و عێراق‌و لەو بارەشەوە بەردەوامن لەهەڕەشەكردن.

















زۆرترین بینراوەکان