یەکێتی و پارتی نەخشەڕێگایەک بۆ چۆنێتی بەڕێوەبردنی دەسەڵات دادەڕێژن


نەتەوە  |   14:31:27 2017-09-26  |   (5,211) جار خوێندراوەتەوە

پارتی و یەکێتی سەرقاڵی داڕشتنەوە و رێکەوتنن لەسەر نەخشەرێگایەک بۆ بەرێوەبردنی دەسەڵات لە هەریمی کوردستان، ئەمەش بە وتەی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی.
A+    A-

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەکتەبی ساسی یەکێتی بە سایتی دوارۆژی راگەیاندوە، حزبەکەی و پارتی خەریکن لە سەر نەخشەرێگایەک ریکدەکەون و لە ئێستاشدا ئەو نەخشە ریگایە لە کۆتایی نزیک بوەتەوە و بەشێکی زۆریشی لە لایەن هەردوولاوە پەسەند کراوە.

 

باسی لەوەشکرد، ئامانج لەو نەخشە رێگایە ئەوەیە کە لە چ گۆشە نیگایەکەوە سەیری کێشەکان دەکەن و ٧ خاڵەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیش بۆتە بەشێک لەو نەخشەڕێگایە.

 

سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەوانە نەخشە رێگاکە باسکردنە لە شێوازی بەڕێوەبردنی دەسەڵات، لە بەشێکی تری نەخشەرێگاکەشدا باسی چۆنیەتی کاراکردنی پەیوەندی نێوان حزب و لایەنە سیاسیەکانیش کراوە.

 

















زۆرترین بینراوەکان