بەنزین هەرزان دەبێت


نەتەوە  |   13:25:17 2017-09-26  |   (9,448) جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی بەنزینەوە دڵنیایی دەدرێتە شۆفێران و بەرپرسێکی باڵاش دەڵێت: کێشەکە چارەسەر کراوە و هەرزان دەبێت، هاوکات نیگەرانیەکانیش لە بارەی کەمبوونی خۆراک دەڕەوێنێتەوە.
A+    A-

 

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ھەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند، "دوای دیدارمان لەگەڵ ژمارەیەک بازرگانی ھەولێر، بۆمان ڕۆنبۆوە کە بەشی شەش مانگ خۆراک و پێداویستی ڕۆژانەی خەڵک لەکۆگاکاندا ھەیەو پێویست ناکات خەڵک نیگەران بێت و ترسی ھەبێت".

 

وتیشی:"بەشی شەش مانگ خۆراکی پێویست لەکۆگاکان عەمبارەو ڕۆژانەش بارھەڵگری بازرگانەکان لەڕێگەی دەروازەکانەوە دەگاتە کوردستان بەبێ کێشەو ھیچ کامیش لەدەروازەکان دانەخراون و کراوەن".

 

سەبارەت بەئەگەری دروستبونی قەیرانی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین، قائیمقامی ناوەندی ھەولێر ئاشکرایکرد، "نرخی بەنزین دەچێتەوە دۆخی جارانی و ئەو گرفتەی ھەبوە کە نرخ زیادببوو، کێشەیەکی تەکنیکی بوو، ئێستاش چارەسەرکراوە".

















زۆرترین بینراوەکان