رێنمایی تازە بۆ دەستپێكردەوەی قەرزی بچوک دەردەكرێت


نەتەوە  |   13:20:34 2017-09-26  |   (15,584) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێكی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرای دەكات بڕیار ورێنمایی تازە بۆ دەستپێكردنەوەی قەرز بە پڕۆژە بچوكەكان دەردەكرێت.
A+    A-

 

ئارام ئەنوەر بەرێوەبەری سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچووكەكانی لاوان لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بە بەهەفتەنامەی باسی راگەیاندوە بەم نزیكانە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بۆ دەركردنی بڕیار ورێنمایی تازە بۆ قەرزی  بچوك كۆدەبێتەوە، گوتی: ئەو كۆبونەوەیە و دەركردنی رێنمایی و بڕیاری تازە بە مەبەشتی دەستپێكردنەوەی پێدانی قەرزی بچوك دەبێت بە لاوان كە ماویەكی زۆرە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاوە.

 

ئاماژەی بەوەدا دوای دەستپێكردنەوەی پڕۆسەكە هەندێك رێنماییش دەستكاری دەكەن، وتیشی: چاوەڕێ دەكەین بڕە پارەیەك لە وەزارەتی دارایی بخرێتە سەر حیسابمان، پێشووتریش ئەو بابەتە بە نوسراو لە نێوان ئێمە و وەزاەرتی دارایی هەبووە و هیوادارین بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی روونی كردەوە داوای 600 ملیاردیناریان لە وەزارەتی دارایی كردووە و ئەوانیش رەزامەندیان پیشانداوە.

سەبارەت بە رێنماییەكان بۆ ئەو كەسانەی قەرزەكانیان لە لایە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو وتی: وەرگرتنەوەی قیستی قەرزەكان راگیراوە، تەنها  هەندێك كەس بە ئارەزوومەندانە دەیگەڕێنەوە و نایانەوێت لەسەریان كەڵەكە بكێت.

تاوەكو ئێستا 8 هەزار و 136 سودمەند بوو لەو قەرزانە هەیە، ئەوەش لە كاتێكدایە لە تەموزی 2011  پێدانی قەرزەكە دەستی پێكردوە، كە لە نێوانی ملیۆنێك تاوەكو 15 ملیۆن دینار بەهەر كەسێك دەدرێت كە قەرزەكە وەردەگرێت.

 

ئارام ئەنوەر ئاشكرای كرد دەیانەوێت میكانیزمی دابەشكردنی قەرزەكە پێداچوونەوەی پێدا بكەن و دەستكاری بكەن بۆ ئەوەی كارەكان خێراتر بن و خەڵكێكی زیاتریش بەهۆیەوە سودمەند بن، وتیشی: ئەو كەسانەی كە دۆسیەی پێدانی قەرزەكانیان تەواو بووە و چاوەڕوانی پێدانی قەرزن ژمارەیان زیاتر لە 500 كەسە، خەڵكێكی زۆریش هەیە چاوەڕوانی پێشكەشكردنی داواكاری و پڕۆژەكەیەتی بۆ وەرگرتنی قەرز.

 

ئەو جەخت دەكاتەوە هەندێك رێكخراو هەیە بڕیاریانداوە هاوكاری پڕۆەكە بكەن بۆ پێدانی قەرز بە لاوان.

 

بە وتەی ئەو سندوقی قەرزی بچوك بڕی 30 ملیار دیناری وەكو حیساب تێدایە ئەویش پارەی ئەو قیستانەیە كە خەڵك گەڕاندویانەتەوە،وتیشی: پێشنیازی ئەوە كراوە لەو بڕە پارەیەی  كە لەو هاوڵاتیانە وەردەگیرێتەوە كە قەرزی پڕۆژە دەگەرێننەوە مانگانە تەرخان بكرێتەوە بۆ بەردەوامی پڕۆژەكان و پێدانی قەرز.

 

بەپێی رێنماییەكان ئەو كەسەی داوای قەرز دەكات دەبێت تەمەنی لە 15 بۆ 35 ساڵی بێت، توانای بەرێوەبردنی پرۆژەی هەبێت لە دوكانێك تاوەكو مۆڵێك یان پرۆژەیەكی قازانج ویست، فەرمانبەری حكوومەت نەبێت و لە كاتی وەرگرتنی قەرزەكە دەبێت كەفیلی هەبێت ئەگەر پارەكە كەم بێت یەك كەفیلی دەوێت بەڵام ئەگەر 15 ملیۆن بێت ئەوە دەبێت دوو كەفیلی هەبێت.

















زۆرترین بینراوەکان