کەی دەوام دەستپێدەکاتەوە؟


نەتەوە  |   19:02:10 2017-09-25  |   (8,766) جار خوێندراوەتەوە

رۆژی دووشەممە بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە هەریمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکان پشووبوو، لەبارەی ئەوەی ئایا رۆژی سێ شەممەش پشوو دەبێت یان نا، دوابڕیار دەخرێتەڕوو.
A+    A-

 

بەپێ ڕاگەیەنراوی فەرمی حكومەتی هەرێم، كە دوێنێ بڵاوكرایەوە سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، كە دوو شەممە بەهۆی ئەنجامدانی دەنگادنەوە بۆ ڕیفراندۆم پشووی فەرمییە و لای خۆشیەوە نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك ڕایگەیاند، كە بەهەمان شێوەی هەرێم لەو شارە پشووە و دوابەدوای ئەوەش قائیمقامیەتی خانەقین پشووی فەرمی ڕاگەیاند.

 

هاوكات سەفین دزەیی ڕایگەیاند، كە سبەینێ سێ شەممە 26ی ئەیلول پشوو نیە و دەوامی فەرمی لە دام و دەزگاكان دەستپێدەكاتەوە.

 

هەر ئەمڕۆ پارێزگاری كەركوك لە بەیاننامەیەكدا داوای پاراستنی ئەمن و ئاسایشی لە هاولاتیان كرد و داوای كرد بۆ دەربڕینی خۆشی خۆیان بە ئەنجامی دەنگەكان پەنا نەبەنە بەر تەقەكردن و جەختیشی كردەوە، سبەینێ سێ شەممە دەوامی فەرمیە لەسەرجەم دام و دەزگا فەرمیەكان.

 

















زۆرترین بینراوەکان