بە فڕۆكە هێرش دەكرێتە سەر هێزێكی كوردستان


نەتەوە  |   13:22:13 2017-09-25  |   (14,006) جار خوێندراوەتەوە

فڕۆكە جەنگیەكان هێرشیان كردەسەر هێزێكی كوردستان و بەهۆیەوە چەند كەس شەهید و بریندار بوون.
A+    A-

 

ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا هێرشیان كردوەتە سەر شەڕڤانانی سوریای دیموكراتی لە دەوروبەری كۆمپانیای غازی كۆینكۆ لە دێرەزور.


بەپێی هەواڵەكە لە ئەنجامی ئەو هێرشە ژمارەیەك شەڕڤان شەهید و برینداربوون و بۆردومانەكەش بەردەوامە.


هاوكات لەگەڵ ئەو هێرشە سوپای سوریاش بە تۆپ و هاوەن هێرشی كردۆتە سەر سەنگەرەكانی شەڕڤانان.


جێی باسە رۆژی 23 ی ئەیلول شەڕڤانان توانیان كۆمپانیای كۆینكۆ كۆنتڕۆڵ بكەن.
 

















زۆرترین بینراوەکان