نرخی ئایفۆنی ٨ لەکوردستان دیاریکرا


نەتەوە  |   18:23:57 2017-09-23  |   (2,840) جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی مۆبایل له‌شاری سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار مۆبایلی ئایفۆن 8ی هێناوه‌ته‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسێكی ئه‌و كۆمپانیایه‌ش رایگه‌یاندوه‌: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و ئه‌و دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام داواكاری هاووڵاتیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی ئایفۆن زۆره‌ .
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌ستی به‌ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی مۆبایلی ئایفۆن 8 كرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی ئایفۆن گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست به‌ فرۆشتنی كرا.

 

به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیاكه‌ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌: له‌و به‌رواره‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاند بۆ فرۆشتنی ئایفۆن 8، توانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مه‌كه‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌ست بۆ فرۆشتن و به‌رهه‌مه‌كه‌مان ئاماده‌كرد، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێشوازییه‌كی زۆر باشی لێكرا.

 

له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه‌ خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئایفۆنه‌كه‌ی هێناوه‌ وتویه‌تی: نرخی ئایفۆن 8 ده‌گاته‌ 895 دۆلاری ئه‌مریكی و ئایفۆن 8 پله‌س ده‌گاته‌ هه‌زار و 39 دۆلار، ئه‌و نرخه‌ش به‌ به‌راورد به‌ نرخی ئایفۆنه‌كانی پێشتر له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕویدا هه‌رزانتره‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌یه‌و به‌ دۆخێكی هه‌ستیاردا ده‌ڕوات، به‌ڵام خواستی هاووڵاتیان له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه‌ زۆره‌و ته‌نها له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا زیاتر له‌ 300 دانه‌ی لێفرۆشراوه‌.

















زۆرترین بینراوەکان