یەکشەممە مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکریت


نەتەوە  |   18:08:36 2017-09-23  |   (14,818) جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 24-9-2017 مووچەی ئەم دوو وەزارەتە دابەش دەکرێت
A+    A-

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە، سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەشدەکرێت.

ڕۆژی ١٦ ی ئەیلولی ٢٠١٧ وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە دامەزراوەکانی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کرابوو، کە ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ به‌روارى ٢٤ ی ئەیلولی ٢٠١٧ مووچه‌ى مانگی (٧)ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت.

پێشتریش وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی (وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمەرگە، زێرەڤانی، ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی، وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى و وەزارەتی ناوخۆ)ی ڕاگەیاندووە.
 

















زۆرترین بینراوەکان