یەکێک لەنزیکترین کەسەکانی بارزانی ، دواین گۆڕانکاری لەسەر ڕیفراندۆم ئاشکرا دەکات


نەتەوە  |   15:24:14 2017-09-23  |   (8,977) جار خوێندراوەتەوە

ڕاوێژکارێکی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دواین زانیاری لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی بڵاوکردەوە
A+    A-

هێمن هەورامی ، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوێترین زانیاری دەربارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بڵاوکردەوە .

 

لە تویتێکدا هەورامی نوسیویەتی " ڕوونکردنەوەیەک بۆ هەمووان ، ڕیفراندۆم دواناخرێت و لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت " 

 

هەورامی ئاماژەشی داوە بەوەی " چوونی وەفدەکەی کورد بۆ بەغدا بۆ گەیاندنی پەیامکە ئەویش ئەوەیە " ئامادەین دوای ٢٥ی ئەیلول گفتوگۆ بکەین "

 

 

















زۆرترین بینراوەکان