هەواڵێکی گرنگ دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان


نەتەوە  |   13:02:42 2017-09-23  |   (6,060) جار خوێندراوەتەوە

جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی‌ نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستكاری‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ بكات.
A+    A-


ئیمینكی له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد،  ئه‌م دانیشتنه‌ وا ته‌رخان كرابوو بۆ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ و سیسته‌می‌ موچه‌، به‌ڵام له‌دانیشتنی‌ 20ی‌ ئه‌یلول له‌گه‌ڵ شاندی‌ حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌دانیشتێكی‌ چوار كاتژمێریدا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ دروست بوو، بابه‌تی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم یه‌كلابكرێته‌وه‌.

وتیشی‌ "له‌ئێستا حكومه‌ت ئاماده‌یی‌ نییه‌ بڕیاری‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ و دانانی‌ سیسته‌مێكی‌ باشتر بۆ موچه‌، بۆیه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ بۆ ئێمه‌ش دروست بوو هه‌ر دانیشتێك به‌بێ‌ نوێنه‌رانی حكومه‌ت به‌رهه‌مدار نابێت، حكومه‌تیش  له‌ كۆبونه‌وه‌ی20ی‌ ئه‌یلول بڕیاریدا له‌كۆبونه‌وه‌كانیان بۆ چاككردنی‌ موچه‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مانیش به‌شداری‌ بكه‌ن".

لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ ەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار بە سیستەمی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران دەکات، ئەوەش بەئامانجی کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داھات.


ھەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ ساڵە لەقەیرانی داراییدایە کە دەسەڵاتداران ھۆکارەکەی بۆ دابەزینی نرخی نەوت و خەرجی شەڕی داعش و ھاتنی ئاوارەیەکی زۆر دەگەڕێننەوە.

















زۆرترین بینراوەکان