چۆن ته‌مەنی پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت درێژ ده‌كه‌یت؟


نەتەوە  |   20:57:52 2017-09-21  |   (2,220) جار خوێندراوەتەوە

ته‌مه‌نی پاتری ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه‌و دواتر به‌ره‌و سستبون‌و ڕوو له‌ناوچون ده‌كات.
A+    A-

 

سستبونی پاتری تاڕاده‌یه‌ك بۆ ئۆتۆمبێلی گێڕی عادی ئاساییه‌، به‌ڵام بۆ گێڕ ئۆتۆماتیك ده‌بێته‌ گرفت‌و ئۆتۆمبێل په‌كده‌خات.


ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كێشه‌ی دابه‌زینی پاتری ئۆتۆمبێلیان هه‌یه‌، یاخود كێشه‌ی دزه‌كردنی ته‌زوی كاره‌با، یا كێشه‌ی شه‌حنكردنی پاترییان هه‌یه‌ به‌هۆی بونی گرفت له‌دینه‌مۆدا، پێویسته‌ پشكنینی ته‌واوی دینه‌مۆ بكرێت، تاوه‌كو گرفته‌كان چاره‌سه‌ربكرێت.


یه‌كه‌م هه‌نگاویش بۆ ئه‌وه‌، پێویسته‌ سه‌ره‌تا پێ‌ به‌سكلێته‌ری به‌نزیندا بنرێت، تاوه‌كو بزانرێت دزه‌كردنی ته‌زوه‌كه‌ له‌چ به‌شێكه‌وه‌یه‌، هه‌ر هه‌مان كاتیش ده‌توانیت چاودێری ڕوناكی داشبۆردی ئۆتۆمبێل بكه‌یه‌ت له‌ئه‌گه‌ری سستبونی به‌شه‌ كاره‌باییه‌كانی سه‌ر داشبۆرد.


ته‌نها چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌وه‌ گۆڕینی پاترییه‌ به‌پاتریه‌كی كوالێتی به‌رزو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی دینه‌مۆ، كه‌ درێژه‌ ده‌دات به‌ته‌مه‌نی پاتری.

















زۆرترین بینراوەکان