سەدر پەیامێکی توند ئاراستەی هەرێم دەکات


نەتەوە  |   20:34:30 2017-09-21  |   (4,228) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند ، "جیابوونەوەی كوردەكان لەعێراق خۆكوژییە"، داواشی لەسەركردەكانی كورد کرد بچنەسەر مێزی گفتوگۆ بەبێ هەڕەشەی جیابوونەوە.
A+    A-


لەپەیامێكدا موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، باسی لەوەکردوە، "یەكگرتووی خاكی عێراق لای ئێمە نەگۆڕەو هەركەسێك كاربكات دژی یەكگرتووی خاكی عێرق خەیاڵی خاوە".

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە، "كوردەكان هێزی ئێمەن لەعێراقدا، پێدەچێت ئەوان ئاستی مەترسییەكان نەزانن كاتێك باسی ریفراندۆم دەكەن، داوایان لێدەكەین ئەو ریفراندۆمە ئەنجامنەدەن چونكە خۆیان زەرەرمەندی یەكەم دەبن".

سەدر وتیشی، "داوا لەحكومەتی عێراق دەكەم رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆكۆتایی هێنان بەو گاڵتەجارییە، ئێمە دەستی حكومەت دەگوشین بۆ پاراستنی یەكگرتووی عێراق، هەرچی پێویست بكات ئێمە ئامادەین".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەمە نامەی منە بۆ ئەو سەركردانەی كورد كە داوای جیابوونەوە دەكەن، جیابوونەوەیان خۆكوژییەو وەرن بۆ سەر مێزی دیالۆگ بەبێ هەڕەشەكردن بەجیابوونەوە، دیالۆگ چەند بۆ ئێوە پێویستە بۆئێمەش پێویستە، بشزانن ئەوان بەتەنیا نین لەعێراق و نابێت هەموو دەسكەوتە گەورەكان بۆ ئێوەبێت لەكاتێكدا ئێمە هاوبەشین".


سەدر هەروەها داوای لەوڵاتانی دراوسێ كرد، "پشوو درێژ بن و عێراقییەكان خۆیان توانایان هەیە كێشەكانیان چارەسەربكەن، ئەوانەی توانیان تیرۆ بشكێنن لەتارمایی  دابەشبوون  ناترسن".

















زۆرترین بینراوەکان