گۆڕان و کۆمەڵ هەڵوێستی خۆیان لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمان راگەیاند


نەتەوە  |   14:31:52 2017-09-21  |   (2,444) جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی کوردستان یەکەم دانیستنی ئاسایی خۆی دوای کاراکردنەوە ئەنجام دەدات و گۆڕان و کۆمەڵیش هەڵوێستی خۆیان لە بارەی ئەو دانیستنە دەخەنەڕوو.
A+    A-

 

جەعفەر ئیمنیکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلولی 2017 له‌ كاتژمێر 11، ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بن.

 

کۆبوونەوەکە یەکەم دانیشتنی ئاسایی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستانە، هاوکات دووەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت دوای کاراکردنەوەی لە 15ی ئه‌یلولی2017.

 

فه‌رحان جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی به‌ سایتی وێستگەی راگه‌یاندوە: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دوو ته‌وه‌ره‌، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر كه‌ ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌و درێژ ده‌كرێته‌وه‌.

 

وتیشی: "ته‌وه‌ری دووه‌میش تایبه‌ته‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای به‌كرێكدانی خانووبه‌ره‌ و ئه‌ویش درێژده‌كرێته‌وه‌".

 

لای خۆیەوە به‌هار مه‌حمود، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند "تا ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه‌ بێت به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كان ناكه‌ین".



پێشتریش سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایگەیاندبو، تائێستا بڕیاریان وایه‌ به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان نه‌كه‌ن.

 

















زۆرترین بینراوەکان