دوو رۆژ دەکرێنە پشوو


نەتەوە  |   19:28:36 2017-09-19  |   (7,858) جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژانی پشوو بۆ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئاشكراده‌كرێت و وته‌بێژی كۆمسیارانی هه‌ڵبژاردن و پشووی ریفراندۆم رادەگەیەنێت.
A+    A-

 

شیروان زرار وته‌بێژی كۆمیسارانی هه‌ڵبژاردن و راپرسی رایگه‌یاند: ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 25ی ئه‌یلول، كه‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆمی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌ پشووی ڕه‌سمی، به‌ڵام رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلول، ده‌وامی ئاسایی ده‌بێت.


سه‌باره‌ت به‌دانانی سندوق و ئاماده‌كارییه‌كان له‌ڕۆژێك به‌ر له‌ریفراندۆم، شیروان زرار وتی:" پێموانییه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ پێویست بكات بكرێته‌ پشوو، چونكه‌ ئێمه‌ بینای قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانمان پێویست ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دیاریمان كردوون كه‌ چۆن ده‌بێت، ئێستاش كه‌ پرۆسه‌ی خوێندن نییه‌و ده‌وامیان تێدا ناكرێت، له‌و ڕووه‌وه‌ گرفتمان بۆ دروست نابێت".


به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، به‌بۆنه‌ی ریفراندۆمه‌وه‌، ئه‌و رۆژه‌و رۆژی پێشتریش ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی ساڵنامه‌ی پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلول، كه‌ ده‌كاته‌ 1ی موحه‌ڕه‌م، پشووی ڕه‌سمییه‌.

















زۆرترین بینراوەکان