بارزانی بەدیلی ریفراندۆمی ئاشکرا کرد


نەتەوە  |   17:12:52 2017-09-19  |   (13,567) جار خوێندراوەتەوە

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وردەکاری بەدیلی دواخستنی ریفراندۆمی ئاشکرا کرد و وتی تا ئێستا ئەوە نەهاتوەتە دی.
A+    A-

 

بارزانی لە میانی کۆبوونەوەی جەماوەی لە سۆران کە بۆ بانگەشەی ریفراندۆم رێکخرابوو، رایگەیاند، وڵاتانی زلهێز بە رێزەوە هاتوونە پێش و بەدیلێکیان خستوەتەڕوو، بەڵام کێشەکەی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی نییە، بەڵکوو کێشەکە لە گەڵ حکومەتی عێراقە.

 

وتیشی، بەدیلەکە ئەوەیە کە هەولێر و بەغدا بگەنە رێکەوتنێکی کۆنکرێتی، کە سەرجەم مافەکانی کورد لە خۆی بگرێت و ئەو کات وڵاتانی زلهێز و نەتەوەیەکگرتوەکان گەرەنتی جێبەجێ کردنی ئەو رێکەوتنە بکەن.

 

بارزانی باسی لەوەشکرد، ئەگەر تا پێش ٢٥ ی ئەیلول بەدیلێکی لەو چەشنەیان بەدەست بگات، ئەوا رۆژی ٢٥ ی مانگ ئاهەنگ دەگیڕن، ئەگەر بەدیلیان بەدەست نەگەیشت ئەوا سورن ریفراندۆم ئەنجام دەدەن.

 

 

 

















زۆرترین بینراوەکان