ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم وەڵامی بەدیلی دواخستنی ریفراندۆمی دایەوە


نەتەوە  |   20:04:49 2017-09-17  |   (4,988) جار خوێندراوەتەوە

پاشنیوەڕۆی رۆژی 17-9 ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان  كۆبۆوە، دوای كۆبونەوەكەش راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
A+    A-


 

وەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، لەبەر ئەوەی ئەو پێشنیارانەی لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە ئاراستەی سەرکردایەتی ساسی کوردستان کراون بۆ دواخستنی ریفراندۆم " ئەو گرێنتییە پێویستانەی تێدا نییە كە جێی رەزامەندی و بڕوای گەلەكەمان بێت، بۆیە پڕۆسەی ریفراندۆم بەردەوام بێت".

 

 

دەقی راگەیەنراوەکە

 

رۆژی یەكشەممە 17-9-2017 لە سەڵاحەدین ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرپەرشتی بەڕێز مەسعود بارزانی كۆبۆوە.

كۆبونەوەكە ئەو پێشنیارانەی هەڵسەنگاند كە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئاڕاستەی سەركردایەتی سیاسی كوردستان كراون و بەڕێزەوە ئەو هەوڵانە هەڵسەنگێنران و سوپاسی ئەو بایەخپێدانەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرا كە بە گەلی كوردستان دراون، لەو سۆنگەیەوە كە ریفراندۆم تەنها ئامرازە بۆ گەیشتن بە مافی بڕیاردانی چارەنوسی گەلەكەمان، كۆبونەوەكە بڕیاری دا:

یەكەم: لەبەر ئەوەی ئەو پێشنیارانەی تا ئێستا خراونەتەڕوو ئەو گرێنتییە پێویستانەی تێدا نییە كە جێی رەزامەندی و بڕوای گەلەكەمان بێت، بۆیە پڕۆسەی ریفراندۆم بەردەوام بێت.

دووەم: لەهەمان كاتیشدا، لەپێناو دەستەبەركردنی مافی بڕیاردانی چارەنوسی گەلەكەمان، بە روحیەتێكی بونیادنەرانەی بەرپرسانەوە درێژە بە پرۆسەی گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدرێت.

 

















زۆرترین بینراوەکان