کارێک لە فەرمانبەران قەدەغە دەکرێت


نەتەوە  |   16:37:37 2017-09-17  |   (14,955) جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بریارێکی نوێی حکومەتی هەریم، ئەنجامدانی کاریک لە فەرمانبەران قەدەغە دەکرێت.
A+    A-

 

سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنی سلێمانی بەوەكالەت لەلێدوانێكدا بۆ سایتی تۆری هەواڵی سلێمانی ڕایگەیاند، "لەچوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەی هەمانە بۆ ڕێكخستنی كاری تاكسیەكان، تاوەكو سەرەتای ساڵی نوێ، دوایین مۆڵەتە بۆ تاكسیەكانی ناوشار كە دەبێت سەرجەمیان كارتی كاركردنیان هەبێت.

 

بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنی سلێمانی ئەوەشی ڕونكردەوە، ئێستا لەشاری سلێمانی تاكسی گەڕۆك هەیە كە كارتی كاركردنیان نییە، بۆیە دەبێت تاوەكو 1-1-2018 ئەو كارتە دەربهێنن، چونكە دوای ئەو وادەیە هەر تاكسیەك كارتەكەی نەبێت بەبڕی 750 هەزار دینار غەرامە دەكرێت و ڕێگەی كاركردنیشی پێنادرێت لەناوشاردا.

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە وردەكاریی پڕۆژەیەكی ڕێكخستنی كاری تاكسیەكانی لەشاری سلێمانی ئاشكراكردو جەختیكردەوە لەسەرئەوەی، گۆڕانكاریی بەسەر كاری تاكسیەكاندا دەهێنن و بەمشێوەیەی ئێستا نامێنێتەوە.

 

ئەو وتی:"ماوەی شەش مانگە سەرقاڵی پڕۆژەیەكن بۆ ڕێكخستنی كاری تاكسیەكان، بۆئەوەی ناوشار ڕێكبخرێتەوەو ئەو قەرەباڵغیە نەمێنێت كە ئێستا هەیە، لەو ڕوەشەوە تاكسیەكانی سلێمانی بەسەر 60 وێستگەدا دابەشدەكرێن".

 

 بەڕێوەبەرەكەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لەشاری سلێمانی ئەوەشی ڕونكردەوە، لەچوارچێوەی پڕۆژەكەیاندا بۆ ڕێكخستنی كاری تاكسی ئەوەشی نەشاردەوە، "هەوڵدەدرێت ئەو ناڕێكی و پێكیەی لەكاری تاكسیدا هەیە نەمێنێت و ئەوكەسەشی فەرمانبەر بێت، نابێت كاری تاكسی بكات".

 

بەگوێرەی ئامارێكیش لەسنوری پارێزگای سلێمانی 27 هەزار تاكسی هەیە، كە لەكۆی ئەو ژمارەیە بەشێكیان كارتەكەیان دەرهێناوە، بەشێكیان ماونەتەوە،  وەكو سدیق محەمەد جەختی لەسەركردەوە، "دەبێت تا ئەو وادەیەی دیاریكراوە، سەرجەم تاكسیەكانی ناوشاری سلێمانی سەردانمان بكەن و ئەو كارتە دەربهێنن".

 

سەبارەت بەتاكسیەكانی دەرەوەی شاریش سدیق محەمەد ڕایگەیاند، "ئەوانەی دەرەوەی شار هیچ كێشەیەكیان نییە، چونكە خۆیان خەتیان هەیە، ئەوانەی قەزاو ناحیەكانیش بۆخۆیان وەحدەی ئیداریی سەربەخۆیان هەیەو كاردەكەن، بەڵام مەبەستەكەی ئێمە تاكسیە گەڕۆكەكانی ناوشاری سلێمانی كە هیچ هێڵێكیان نییە".

















زۆرترین بینراوەکان