هاوپەیمانان هەڵوێستی خۆیان لە بارەی هەڕەشەكانی عەبادی لە هەرێم راگەیاند


نەتەوە  |   14:54:13 2017-09-17  |   (13,864) جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، ئێستا ئەوان بەردەوامن لە هەوڵە دیپلۆماتییەكانیان بۆ خاوكردنەوەی گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
A+    A-

 

ڕایان دیلۆن، وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ئێستا سەرجەم وڵاتانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەنێوانیشیاندا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و  و مەسعود بارزانیدا لەدانوستاندان، ئەو هەوڵە دیپلۆماتیانە بەردەوامدەبێت.


دیلۆن لە لێدوانەكەیدا بۆ سایتی خەندان ڕونیشیكردبووەوە، هەرچەندە لەڕاستیدا ئەركی ئەوان بریتیە لە تێكشكاندنی داعش و خۆئامادەكردن بۆ ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای ئەنبار و حەویجە و ئەوان دەیانەوێت هەموو لایەك هەوڵەكانیان لەشەڕی دژی داعشدا چڕبكەنەوە.


ئەمەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس-دا لەبارەی دەستێوەردانی سەربازی لەدوای ئەنجامدانی ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند "تەنها لەحاڵەتی پاراستنی خەڵكی خۆماندا، بۆ پاراستنی دانیشتوانی كورد، و عەرەب و توركمان و كەمینە ئیتنیكییەكانی دیكەی وڵاتەكەمان پەنابۆ بژاردەی سەربازی دەبەین.  ئەگەر ئەوانە هەڕەشەی بەكارهێنانی هێزیان لەدژ بكرێت لەدەرەوەی یاسا، ئەو كاتە ئێمە لەڕووی سەربازییەوە دەستێوەردان ئەنجام دەدەین." 
 

















زۆرترین بینراوەکان