گۆڕان هەڵوێستی خۆی لە بارەی كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان رادەگەیەنێت


نەتەوە  |   14:25:24 2017-09-17  |   (2,743) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێ سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆ تاوتوێ كردنی پرسی موچە كۆببنەوە و فراكسیۆنی گۆڕانیش هەڵوێستی خۆی لە بارەی بەشداری كردن لەو كۆبوونەوەیە رادەگەیەنێت.
A+    A-

 

عەبدولرەحمان عەلی بڕیاردەری فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاندوە: ئەو گۆڕانكاریەی لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كراوە بەلای گۆڕانەوە نایاساییە، بۆیە سبەینێ گۆڕان بەشداری كۆبونەوەكە ناكات لەگەڵ ئەم دەستەیەی سەرۆكایەتی ئێستای پەرلەمانی كوردستان.

 

وتیشی: بۆدانیشتنەكانی داهاتوو وەك فراكسیۆنی گۆڕان كە ئۆرگانێكی بزوتنەوەی گۆڕانە چاوەڕوانی بڕیاری جڤاتی نیشتمانی دەكەین كەخاوەنی باڵاترین دەسەڵاتە لەبزوتنەوەكەدا.
 

















زۆرترین بینراوەکان