ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لە راگه‌یه‌نراوێكیدا هۆشداریی دەدات


نەتەوە  |   20:36:54 2017-09-13  |   (436) جار خوێندراوەتەوە

سكرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم راگه‌یه‌نراوێكی‌ بڵاوکردەوەو تێیدا هۆشداریی دەدات لە چۆنێتی بانگەشە بۆ پرۆسەی ریفراندۆم.
A+    A-


بەمەبەستی رێكخستنی شێوازی هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆم و پابەندبوون بە بەها نیشتمانییەكان و رێكارە یاساییەكانەوە بڵاودەکاتەوەو هۆشداریش لە چەند رەفتارێکی ناشارستانی دەدات لەوانە سوکایەتی بە سومبول و ئاڵاو پیرۆزییەکانی لایەن و دەوڵەتان.

 

له ‌راگه‌یه‌ندراوەکەدا، داوا لە هاووڵاتیانی كوردستان كراوه‌ لەكاتی بانگەشەی ریفراندۆمدا دووربكه‌نه‌وه‌  لەبەكارهێنانی هێماو ئاڵاو رەمزی هەر لایەنێك یان وڵاتێك جگە لە ئاڵای كوردستان.

 

هه‌روه‌ها داواشكراوه‌، هاووڵاتیان دووربكەونەوە لە بەكارهێنانی ناوو وێنەی سیمبول و سەركردەكان وەكو پڕوپاگه‌ندە یان بانگەشەی ریفراندۆم و بێرێزی و  هێرشکردنە سەر سەركردەو ئاڵاو سیمبولی هەر لایەنێك یان وڵاتێكیش بە پێشێلکاریی دانراوە.

 

سکرتارییەتی ئەو ئەنجومەنە داوای‌ پاراستنی ئارامی شارو شارۆچكەكان و پاراستنی موڵكی گشتی و ئارامیی هاووڵاتیانیشی کردووە.

 

هەروەک داوای‌ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و پۆلیس و فەرمانگە حكومییەكاندا کردووەو جه‌ختیشی  لەسەر ئازادیی رادەربڕین و رێگەدان بە ئەنجامدانی چالاكی و هەڵمەت و بانگەشەی ریفراندۆم بە ئازادیی و بە شێوەیەكی شارستانی و ئاشتیانەو  بەپێی یاساو رێنماییە كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان و رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و راپرسی کردووەتەوە.

















زۆرترین بینراوەکان