کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی کوردستان دوادەخریت


نەتەوە  |   20:19:45 2017-09-13  |   (456) جار خوێندراوەتەوە

ئەگەرچی بڕیاربوو سبەینێ پێنجشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان لە تەلاری پەرلەمان لە هەولێر ئەنجامبدرێت، بەڵام بۆ ماوەی 48 سەعاتی داهاتوو دواخراو هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکریت.
A+    A-


لەوبارەیەوە دلێر ماوەتی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگەیاندووە: وەكو فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستانی بڕیاریاندا كە دانیشتنی پەرلەمان بۆ 48 سەعاتی دیكە، واتە بۆ رۆژی هەینی دوابخرێت.

 

وتیشی: "بڕیارەكە لەلایەن فراكسیۆنەكانی (یەكێتی، پارتی، یەكگرتوو) و فراكسیۆنەكانی دیكەوە بڕیاری لەسەر دراوە".

 

سەبارەت بەهۆكاری دواخستنی دانیشتنەکەش ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی رایگەیاندووە کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، پێویستە پێش 48 سەعات لە دانیشتنی پەرلەمان پەرلەمانتاران ئاگاداربكرێنەوە لە ئەنجامدانی دانیشتن و بەرنامەی كار.

 

ئەو بڕیارەكەی فراكسیۆنەكانیش لەكاتێكدایە کە ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو رۆژی 14ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان كارابكرێتەوە.



















زۆرترین بینراوەکان