بەوێنە ... وەزیرێكی حكومەتی هەرێم بوو بە حاجی


نەتەوە  |   19:47:43 2017-09-13  |   (3,675) جار خوێندراوەتەوە

وەزیرێكی حكومەتی هەرێم دوای بەجێهێنانی فەریزەی حەج، لەگەڵ کاروانێکی حاجیاندا گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.
A+    A-


لەوبارەیەوە مەولود محێدین باوەمڕاد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیوێتی: "بەمەبەستی بەخێرهێنانەوە سەردانی حاجی د. محەمەد قادر هاودیانی-مان كرد كە بەڕێزیان لە ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی مەككەی پیرۆزیان كردبوو، گەڕابوونەوە.

 

محمد هاودیانی، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كورستانەو لەكابینەی هەشتدا لە پشكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

 

دوای 20 ڕۆژ لە بەجێهێشتنی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، رۆژی 8/9/2017 یەكەم كاروانی حاجیانی سلێمانی و دەورووبەری، كە ژمارەیان ٣٥٦ حاجی بوون لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان.



















زۆرترین بینراوەکان