بڕیارێکی دیکە لەبارەی پارەی بەشەخۆراكی مانگانەوە دەدریت


نەتەوە  |   19:19:52 2017-09-13  |   (3,720) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارێکی نوێ لەبارەی پارەی بەشە خۆراکی مانگانەوە دەدرێت و چەند ژمارە تەلەفۆنێکیش دانراوە تا هاووڵاتیان پەیوەندیی بە لیژنەکانەوە بکەن لەکاتی سەرپێچیی بریکارەکاندا.
A+    A-


دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاریدا پارەی بەشە خۆراکی مانگانە لە 250 دینارەوە بۆ 500 دینار بۆ هەر ئەندامێكی خێزان زیادبکرێت، ژمارەیەك لە بریكارەكانی خۆراك بڕی 750 دینار لە هاووڵاتیان وەردەگرن، ئەمەش نیگەرانیی هاووڵاتیانی لێکەوتۆتەوەو قایمقامیەتیش بڕیارێك لەوبارەیەوە دەردەكات.

 

قایمقامیەتی شارۆچكەی شارەزوور لە ئاگادارییەكدا كە ئاڕاستەی هاووڵاتیانی كردووە ئاماژی بەوە کردووە، هیچ بڕە پارەیەكی زیادە نەدەنە بریكارەكانی خۆراك لەكاتی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەداو جەختیشی كردۆتەوە، كە بەپێی یاسا بڕی 500 دینار دیاریكراوە بۆ هەر هاووڵاتییەك و وەرگرتنی پارەی زیاتر لەو بڕە نایاساییەو سەرپێچیكاران رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

 

راشیگەیاندووە، هەر بریكارێك زیادەی وەرگرت، هاووڵاتیان پەیوەندیی بكەن بە لیژنەكانی قایمقامییەتەوە بە ژمارە تەلەفۆنەكانی (07501023921 و 07501928453) تا ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەریاندا بگرنەبەر.

 

لە لێدوانێكی پێشووتریشدا، شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی خەڵکی راگەیاندبوو کە بڕی پارەكە زیادكراوە بۆ 500 دینار بۆ هەر كەسێك، كە 410 دیناری بۆ حكومەتەو 90 دیناری بۆ بریكاری خۆراكە.

 

جەختیشی كردەوە، كە ئەو پارەیە لە بەغداوە زیادكراوەو نابێت بریكارەكان لەو بڕە زیاتر وەربگرن.

















زۆرترین بینراوەکان