وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە


نەتەوە  |   18:54:54 2017-09-13  |   (607) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی دۆسێی كورد لە هاوپەیمانێتی نیشتمانی وادەی سەردانی وەفدی هەرێمی بۆ بەغدا ئاشكرادەکات و رایدەگەیەنێت لەوبارەیەوە کە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمەوە پەیوەندییان پێوەکراوە.
A+    A-

 

ئەمڕۆ 2017/9/13، عەبدوڵڵا زەیدی بەرپرسی دۆسێی كورد لە هاوپەیمانێتی نیشتمانی(شیعە) ئاشکرای کرد کە لەلایەن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمەوە پەیوەندییان پێوە كراوە سەبارەت بە وادەی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداوو دەڵێت: "لەسەر ئەوە رێكکەوتووین كە هەفتەی داهاتوو وەفدەكە سەردانی بەغدا بكەن، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا".

 

هەروەها وتوویەتی: "وەفدەكەی هەرێم لەلایەن رۆژ نوری شاوەیس-ەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و ئومێد دەكەین لەسەر پرسە هەنووكەییەكان بگەیەنە رێكەوتنێكی گونجاو كە لەبەرژەوەندیی هەردوولا بێت، بەتایبەت پرسی دواخستنی ریفراندۆم كە بڕیارە رۆژی 25ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت".

















زۆرترین بینراوەکان