وردەکاریی كۆبوونه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ماكگۆرك ئاشکراکرا


نەتەوە  |   17:37:15 2017-09-13  |   (135) جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێردەی تایبەتی ترەمپ و شاندی بزوتنەوەی گۆڕان لە بارەگای سەرەکیی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆتایی هات.
A+    A-


لەوبارەیەشەوە هۆشیار عومه‌ر ئه‌ندامی‌ ژووری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ راگه‌یاندووە، ماكگۆك پێی‌ وتوون كه‌ پێویسته‌ ریفراندۆم له‌رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ دوابخرێت بۆ كاتێكی‌ دیكه‌.

 

هه‌روه‌ها وتی‌: ماكگۆرك  ئه‌وه‌شی‌ پێی‌ وتووین کە "بۆ ئەوە هاتوون به‌هه‌موو لایه‌نه‌كان بڵێین دژی‌ ریفراندۆمین و پشتیوانیی‌ باشكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كەین.

 

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ کە لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌بێت له‌م پڕۆسه‌یه‌دا پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن و نابێت هیچ لایه‌نێك "موزایه‌ده‌" بكات.

















زۆرترین بینراوەکان