گۆڕان بەشداریی کاراکردنەوەی پەرلەمان ناكات


نەتەوە  |   16:23:30 2017-09-13  |   (1,907) جار خوێندراوەتەوە

جڤاتی گشتی گۆڕان بۆچوونەكانی لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەگەیەنێتە جڤاتی نیشتمانی و خانەی راپەڕاندن، جێگری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەكەش رایدەگەیەنێت: زۆرینەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەدایە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان نەكەین.
A+    A-


ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانیی راگەیاندووە کە ئەمڕۆ بەشێك لە ئەندامانی جڤاتی گشتی كە بۆچوونیان لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبووە، لەگەڵ سكرتێری جڤاتی گشتیدا كۆبوونەتەوەو تا بۆچوونەکانیان بگەیەنرێتە كۆبوونەوەی خانەی راپەڕندن و جڤاتی نیشتمانی و لەوێ بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت.

 

وتوشێتی: "بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ 2017/9/13 سەعات شەش، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکە كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی راوبۆچوونەكان و ئەنجامی كۆبوونەوەی گۆڕان و لایەنە سیاسییەكان".

 

 ساڵح ژاژڵەیی راشیگەیاندووە کە بزووتنەوەکەی پێنج خاڵی پێشكەشكردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‌و دەیەوێت پێش كاراكردنەوەی پەرلەمان رێككەوتنی سیاسی لەسەر ئەو خاڵانە بكرێت، بەڵام زۆرینەی گۆڕان بڕوایان وایە دەستی دەستی دەكرێت و ئەوان نایەنە ژێر باری جێبەجێكردنی ئەو خاڵانە، چونكە دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان بەزۆرینە بڕیارەكان تێدەپەڕێنن".

 

روونیشیکردۆتەوە "بۆچوونی زۆرینەی گۆڕان ئەوەیە، كە بەشداریی كاراكردنەوەی پەرلەمان نەكەن، چونكە پەرلەمان كاتێكی ئەوتۆی لەبەردەستدا نەماوەو ریفراندۆمیش كە ئەمریكاو وڵاتان داوای دواخستنی دەكەن، لەبەرژەوەندی كورددا نییە"و بە وتەی ئەو "ئەگەر لەساتەكانی كۆتاییشدا بێت، هەر دوادەخرێت".



















زۆرترین بینراوەکان