رێککەوتن لەسەر شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ کرا


نەتەوە  |   14:20:53 2017-09-13  |   (1,130) جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕێکی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە رێککەوتن لەسەر شوێنگرەوە بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەیشتۆتە کۆتایی.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە پێگەی دەیلی ستاری بەریتانیا هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە کە بەو پێیە بێت فلۆرینتینۆ پێرێز و زەینەدین زێدان لەسەر دیاریکردنی شوێنگرەوەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رێککەوتون کە کێ بۆ شوێنی ئەو یاریزانە بکڕن.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی رۆشتنی رۆناڵدۆ لێرەو لەوێ بڵاودەکرێتەوەو لە دوا گرتەی ڤیدیۆییشدا ئەوە ئاشکرابووە کە رۆناڵدۆ لە بەردەم دادگای ئیسپانیادا وتوویەتی: دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ئینگلتەرا.

 

 پێگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ھەرچەندە یانەی بارسا ھەوڵی داوە دیبالا بکڕێت، بەڵام ریاڵ مەدرید بۆ میرکاتۆی داھاتوو دەیەوێت دەستی خۆی بووەشێنێت و دیبالا لە یۆڤانتۆس بکڕێت و ھەموو ئاماژەکانیش بۆ ئەوەن کە دیبالا وەرزی داھاتوو لە یۆڤانتۆس نامێنێتەوەو پێرێزیش پارەیەکی باشی بۆ کڕینی دیبالا ئامادە کردووە.



















زۆرترین بینراوەکان