وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه‌ بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران دەرکرد


نەتەوە  |   13:28:13 2017-09-13  |   (14,599) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌رێنماییه‌كی نوێیدا، بڕیارێكی تایبه‌تی به ‌سه‌ره‌مووچه‌و پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راده‌گه‌یاندووە کە لە بەرژەوەندیی فەرمانبەراندایە.
A+    A-


بەگوێرەی ڕێنمایی ژماره‌ (23)ی ساڵی (2017)ی تایبه‌ت به‌سه‌ره‌موچه‌و پاشه‌كه‌وتی مووچە کە لەلایەن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە بڵاوكرده‌وه‌، له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌حاڵه‌تی جێبه‌جێكردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌دا، به‌شێك له ‌فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی وه‌رگرتنی سه‌ره‌موچه‌ی ساڵانه‌یاندا، رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتكردن له ‌مووچه‌كانیان ده‌گۆڕێت و زیاتر ده‌بێت.

 

له‌و رووه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڕیاریداوه‌، له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌دا رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و زیادو كه‌م ناكات، واته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی پێش پێدانی سه‌ره‌مووچه‌کە، مووچه‌كه‌یان خه‌رجده‌كرێت.

 

له‌نووسراوه‌كەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌و ڕێنماییه‌ له رۆژی‌ یه‌كی‌ ئابی‌ 2017وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت و ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌موچه‌ی ساڵی 2017یان پێدراوه‌.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر لەکاتی خەرجکردنی سەرەمووچەدا، فەرمانبەران لەجیاتی زیادکردنی مووچەکانیان، کەمتر دەبۆوە بەهۆی سەرکەوتنی ستێپەکەیانەوە.



















زۆرترین بینراوەکان