واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مامۆستایان ئاشکرا کرا


نەتەوە  |   13:17:52 2017-09-13  |   (23,336) جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مامۆستایان ئاشكراده‌كات.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی مامۆستایان  ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن-ی‌ ڕاگه‌یاندووە "گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم و كۆبوونه‌وه‌كانیان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ نابێت به‌ تایبه‌تی له‌ئێستادا كه‌ هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان ده‌درێت".

وتیشی‌:"به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ دانرابوو بۆ پێدانی‌ مووچه‌، سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ده‌زگاكانی‌ ئاسایش دابه‌شده‌كرێت و دواتر ده‌ستده‌كرێت به‌ دابەشکردنی  مووچه‌ی‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و دوای‌ ئه‌وه‌ش ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت".

ڕوونیشیکرده‌وه‌، ئه‌وان وه‌كو رێكخراوی‌ یه‌كێتیی مامۆستایان پێشوازیی‌ له‌هه‌وڵی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن، "لێكتێگه‌یشتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان زه‌مینه‌سازیی زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت تا بتوانرێت دۆخی دارایی هه‌رێمیش پێ بنێته‌ قۆناغێكی‌ نوێوه‌".

سه‌رجه‌م مامۆستایانیشی دڵنیاكرده‌وه‌ کە دانوستانی‌ لایه‌نه‌كان نابێته‌ هۆی دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ی‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.



















زۆرترین بینراوەکان