گۆڕان وەڵامی پارتی و یەکێتی دەداتەوە


نەتەوە  |   18:31:09 2017-09-12  |   (3,027) جار خوێندراوەتەوە

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی ڕاگه‌یاندو وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "وه‌ڵامی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن باس ده‌كه‌ین و له‌ ڕێكه‌وتن و رێكنه‌كه‌وتندا ئه‌و دوو حزبه‌ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌".
A+    A-

 

شۆڕش حاجی،‌ ئه‌ندامی‌ وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌میدیای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان په‌یام و داواكاری‌ خۆی‌ گه‌یانده‌ وه‌فدی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ربنه‌مای‌ ئه‌و داواكارییانه‌ی‌ پێشتر خستبوویه‌ڕوو، به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌هه‌ردوو لای‌ ڕاگه‌یاندووه‌، زه‌روره‌تی‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پێش ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستنیشانكردنی‌ ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ خاڵه‌كان میكانزمی‌ جێیبه‌جێكردنیان گرنگه‌.


ئاشكراشیكردوه‌: وه‌ڵامی كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن باس ده‌كه‌ین ‌و دواتر هه‌ردوولا بۆچونی‌ ره‌سمی‌ حزبه‌كانیان به‌یه‌ك ده‌ڵێنه‌وه‌، بۆ ئه‌گه‌ری‌ رێككه‌وتن یان رێكنه‌كه‌وتن.

 

















زۆرترین بینراوەکان