پارتی و گۆڕان و یەکێتی جاریکی تر کۆدەبنەوە


نەتەوە  |   16:48:58 2017-09-12  |   (1,045) جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی سی قۆڵی پارتی و یەکێتی و گۆڕان کە لە هەولێر بەریوەچوو، کۆتایی هات و بریارە ئەو سێ لایەنە جاریکی تر کۆببنەوە.
A+    A-

 

ئەمرۆ سێ شەممە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، پارتی و یەکێتی و گۆڕان، بەمەبەستی تاوتوی کردنی پرسەکانی کاراکردنەوەی پەرلەمان و ریفراندۆم کۆبوونەوە.

 

دوای کۆبوونەوەکە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند: "ئەمڕۆ 12/9/2017 دوو رۆژ پێش کاراکردنەوەی پەرلەمانە، کۆبوونەوەیەکی مێژوویی لەناو سێ ھێزی سەرەکی کوردستان ئەنجام درا، لە مێژووی ئەم سێ لایەنە بە تێپەڕاندنی کێشەکانی رابردوومان، ئەم کۆبوونەیە گرنگترین کۆبوونەوە بووە".

 

مەلا بەختیار، ئەوەشی خستە روو کە بەرنامەی کۆبوونەوەکە لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، ریفراندۆم و ئەو حەوت خاڵەی کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشکەشی ھەموو لایەنەکانی کرد، یەکەم لایەنیش بزووتنەوەی گۆڕان بوو، پەسەندیان کرد، دووەم لایەنیش کۆمەڵ بوو، ئەوانیش پەسەندیان کرد، سێیەم لایەنیش پارتی واژۆمان کرد، ھەر ئەو حەوت خاڵەش بوو، لەو کۆبوونەیەش باس کرا و جەختی لەسەر کرایەوە کە لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانیش قەبوڵ کرا.

 

کارگێڕەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی، جەختیشی لەوە کردەوە کە بزووتنەوەی گۆڕان، حەوت خاڵەکەی قەبوڵ کردووە، بەڵام تێبینی لەسەر ئالیەتی و چۆنیەتی جێبەجێکردنەکەی گفتوگۆ ماوە، بەتایبەت لەگەڵ دوو لایەنەکەی دیکە.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەمڕۆ لەسەر کۆی ئەم پرانسیپانەی یەکڕیزی نیشتمانی و ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان گفتوگۆمان کرد و بۆچوونەکانمان ھاوبەش نبوو، وتیشی: "ماوەتەوە سەر ھەندێک مەسائیلی تەکنیکی، دوابڕیاری ئەم کۆبوونەوەیە، ئەمە دواخرا بۆ کۆبوونەوەی سبەی، یان ئەو پەڕەکەی بۆ دوو سبەی".



















زۆرترین بینراوەکان