بارزانی: کەس ناتوانێت بارودۆخی تایبەت بەسەر کەرکوکدا بسەپێنێت


نەتەوە  |   15:39:44 2017-09-12  |   (424) جار خوێندراوەتەوە

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، تەنیا خەڵکی کەرکوک دەتوانن بڕیار لە داهاتووی پارێزگاکەیان بدەن و هیچ کەسێک ناتوانێت بارودۆخێکی تایبەت بەسەر پارێزگاکەدا فەرز بکات.
A+    A-

 

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە چین و توێژە جیاوازەکانی کەرکوک ڕایگەیاند، ڕیفراندۆم مافێکی سروشتییە و بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سنور نییە.

 

راشیگەیاند، کەرکوک تەنیا هی کورد نییە، خەڵکی کەرکوک دەتوانن بڕیار لە داهاتووی پارێزگاکەیان بدەن و هیچ کەسێک ناتوانێت بارودۆخێکی تایبەت بەسەر پارێزگاکەدا فەرز بکات.

 

بارزانی باسی لەوەشکرد، لە کوردستانێکی سەربەخۆدا دەبێت کەرکوک بارودۆخێکی تایبەتی هەبێت لەسەر بنەمای هاوبەشی.



















زۆرترین بینراوەکان