خشتەی نوێی موچە رادەگەیەنرێت


نەتەوە  |   14:41:57 2017-09-12  |   (59,283) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە لە ماوەی هەفتەیەک و بەر لە ریفراندۆم موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکات.
A+    A-

 

سەرچاوەیەکی باڵا لە دیوانی وەزارەتی دارایی رایگەیاند: ئێستا وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکات.

 

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، خشتەیەکی مووچە ڕابگەیەندرێت کە تێیدا وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و توێژەکانی هەرێمی کوردستانی تێدابێت و لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی هەموو شوێنەکان دابەش بکرێت.

 

پێشتر چەندان جار ئاماژە بەوە دراوە کە پێش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، مووچەی مانگی 7ی سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، بۆ ئەمەش وەزارەتی دارایی تەنیا هەفتەی داهاتووی لەبەردەستدایە.



















زۆرترین بینراوەکان