بەغدا یەکەم هەنگاوی لە دژی ریفراندۆمی هەرێم گرتەبەر


نەتەوە  |   14:16:05 2017-09-12  |   (1,315) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رادەسپێردرێت بۆ ئەوەی هەموو رێوشوێنێک، بە سەربازشەوە بەرامبەر بە ریفراندۆمی هەرێم بگرێتەبەر.
A+    A-

 

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و تیایدا بە زۆرینەی دەنگ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە.

 

لەوبارەوە ئەمین بەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق عەبادی سەرپشککرد بۆ بەکارهێنانی هەمو ڕێوشوێنەکان بەبەکارهێنانی هێزیشەوە بۆ ڕێگریکردن لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەو پێیەی هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق دەکات.

 

لای خۆیەوە محەمەد عوسمان ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەسەر داوای ٨٠ پەرلەمانتار ئەنجامدانی ڕیفراندۆم خرایە خشتەی کارەکانی پەرلەمانی عێراقەوە.

 

وتیشی، بڕیارێک لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بە زۆرینەی دەنگ بۆ ڕەتکردنەوەی ڕیفراندۆم خوێندرایەوە بەبێ ئەوەی ڕای پەرلەمانتارە کوردەکان وەربگرن.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پەرلەمانتارە کوردەکان داوایان کردووە پرسەکە لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە یەکلایی بکرێتەوە بەڵام پەرلەمانتارانی دیکەی عێراق گوێیان لە داواکارییەکەیان نەگرتووە و ئەوانیش هۆڵی کۆبوونەوەکەیان جێهێشتووە.

 

















زۆرترین بینراوەکان