كچانی هەڵەبجە دەبنە پاڵەوانی یانەکانی عیراق


نەتەوە  |   20:23:14 2017-09-11  |   (221) جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتی باسكەی كچانی یانەكانی عیراق كۆتایی هاتوو یانەی هەڵەبجەش نازناوەكەیان دەستەبەركرد.
A+    A-


لەشاری سلێمانی و لەماوەی پێنج رۆژدا، بەبەشداری حەوت یانە، پاڵەوانێتی باسكەی كچانی یانەكانی عیراق بەڕێوەچوو.

 

پاڵەوانێتییەكە بە بەشداری حەوت یانە كە بەسەر دوو كۆمەڵەدا دابەشكرابوون ئەنجامدراوەو شەش یانەی بەشداربووی پاڵەوانێتییەكەش لە هەرێمی كوردستان بوون.

 

لەیاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا هەردوو یانەی سەنحاریب و هەڵەبجە رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

 

لەیارییەكەدا یاریزانانی یانەی سەنحاریب بەبەهێزی دەركەوتن و هەر سێ چارەكی یەكەم و دووەم و سێیەمیان بە سوودی خۆیان كۆتایی پێهێنا.

 

لەچارەكی چوارەمی یارییەكەشدا كچە یاریزانەكانی هەڵەبجە شۆڕشیان بەرپا كردوو ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوەو كاتی یاسایی یارییەكەش  بە ئەنجامی (43-43) بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

 

دواتر پێنج خولەكی تر بۆ یارییەكە زیادكراو یاریزانانی یانەی هەڵەبجەش باڵادەستی خۆیان سەپاندو لە كۆتاییشدا بەئەنجامی (55 - 48) خاڵ یارییەكەیان لەبەرژەوەندیی خۆیان كۆتایی پێهێنا.

 

بەو ئەنجامەش كچانی یانەی هەڵەبجە نازناوەكەیان دەستەبەركردو بوونە پاڵەوانی عیراق.



















زۆرترین بینراوەکان