ئایا پە‌ردە‌ی كچێنی بەشێوازی سروشتی دروست دە‌بێتە‌وە‌؟


نەتەوە  |   19:35:31 2017-09-11  |   (3,406) جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی بەریتانی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە لەبارەی دروستبوونەوەی پەردەی کچێنی خانمانەوە دەکرێن کە ئاخۆ  بەشێوەیەكی سروشتی دروستدەبێتەوەیان نا.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە د. پاندێلس ئەنتینێژەس، راوێژكاری نەخۆشییەكانی ژنان لە سەنتەری پزیشكیی لەندەن بە ماڵپەڕی میرەری بەریتانی رایگەیاندووە: جارێكی تر دروستبوونەوەی پەردەی كچێنی بەشێوەیەكی سروشتی مەحاڵەو دەڵێت: ئەو كەسانەی كە بانگەشەی ئەوە دەكەن، دەرمان یاخود وەرزشی تایبەت هەیە بۆ دروستبوونەوەی پەردەی كچێنی، قسەی بێماناو بێ بنەما دەکەن و ئامانجیان لەوە بەدەستهێنانی پارەیەو هیچی تر.

 

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پەردەی كچێنی بە تەواوی دەروازەی زێی خانمان دادەپۆشێت و لە یەكەم پرۆسەی سێكسیدا دەتەقێت و دەڵێت: ئەو پەردەیە تەنها شانەیەكی تەنكە كە كونێك یاخود درزێكی بچووكی تێدایەو كاتێك لێك جیادەبێتەوەو خوێنی بەدوادا دێت، جەختیشی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە كاتێك كە دەتەقێت و دەكشێت، جارێكی تر هەرگیز ناتوانێت گەشە بكاتەوەو یەکبگرێتەوە.



















زۆرترین بینراوەکان