وادەی کۆتاییهاتنی سیستمی پاشەکەوت ئاشکرابوو


نەتەوە  |   16:19:51 2017-09-11  |   (26,674) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رچاوه‌یەک لە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌ رایگەیاندووە تا كۆتایی ئه‌مساڵ مووچه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌و پەرلەمانتارێکیش روونیدەکاتەوە کە له‌ 1-1-2018ه‌وه‌ بڕێك له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاك دەکرێت و پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ نامێنێت.
A+    A-


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ‌بە رۆژنامەی كوردستانی نوێ-ی زمانحاڵی یەکێتی راگەیاندووە کە تا كۆتایی ئه‌مساڵ مووچه‌ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم له‌ رێی وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی رێكه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به ‌یارمه‌تیی ئه‌وان سیسته‌مێكی نوێی مووچه‌ دابنرێت و سیستمی پاشه‌كه‌وت كۆتایی پێبهێنرێت.

 

هەر لەوبارەیەشەوە د.عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ و ئابووریی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاندووه‌، به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان ده‌بێت دۆخی‌ ئابووری‌ و بژێویی‌ خه‌ڵك باشتر بكرێت، چونكه‌ ئه‌و رۆژه‌ی‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ پیاده‌كرا نرخی‌ نه‌وت هه‌رزان بوو، به‌ڵام ئیستا نه‌وت دوو ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئه‌و كاته‌یه‌، هه‌روه‌ها داهاتی‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان و باج زۆر بووه‌.

 

بەڵام رایگەیاندووە کە حکومەت زۆربه‌ی‌ ئەو داهاتانەی زیادیکردووە دەداتەوە بە قه‌رزی‌ ساڵانی‌ پێشوو و بیری‌ له‌ باشكردنی‌ بژێویی‌ ژیانی‌ خه‌ڵك نه‌كردۆته‌وه‌.

 

وتوشییەتی: "ئه‌وه‌نده‌ی‌ ده‌زانم حكومه‌ت پلانی‌ هه‌یه‌ له‌ 1-1-2018ه‌وه‌ بڕێك له‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران چاك بكات و سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ ناهێڵێت، ئه‌وه‌ش نه‌ك له‌ به‌ر خاتری‌ فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر قه‌رزێكی‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز پێی‌ نادرێته‌وه‌و ئێستا بڕی‌ ئه‌و پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌یه‌ی‌ كه‌ قه‌رزه‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت له‌ نزیكه‌ی‌ 7 ملیار دۆلار نزیك بۆته‌وه‌.

 

وتیشی حكومه‌ت له‌ رێگه‌ی پاره‌ی خزمه‌تگوزاری و باج و رسوماته‌كانه‌وه‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران، بۆ نموونه‌ فه‌رمانبه‌رێك ده‌توانێك ساڵێك یان دوو ساڵ پاره‌ی كاره‌باو ئاو نه‌دات له‌به‌رامبه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه‌كه‌ی.

















زۆرترین بینراوەکان