لەکاتی نەمانی ئیستۆپ لە گێر ئۆتۆماتیک چی دەکەیت؟


نەتەوە  |   17:57:52 2017-09-10  |   (9,302) جار خوێندراوەتەوە

هەندیک جار لە کاتی رۆیشتندا ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەکەت لە کاردەکەویت، بۆ ئەوەی پارێزراو بیت گەر ئۆتۆمبێلەکەت گێر ئۆتۆماتیک بووپێویستە ئەم کارانەی خوارەوە بکەیت:
A+    A-


١. دەبێت ئیشارەت دابگیرسێنیت بۆ ئاگادارکردنەوەی کەسانی تر


٢. گێرەکە بخەرە سەر N و ئۆتۆمبیلەکە بکوژێنەوە و دایبگیرسێنەوە.


٣. ئەگەر سودی نەبوو گێڕەکە بخە سەر N و بەھێزێکی زۆر پێ بەئیستۆپ بنێ تا دەوەستێتەوە.


٤. ئەگەر ھەر نەوەستا ھەوڵ بدە بەبرێکی دەستی و بەشێوەی ھەنگاو بەھەنگاو رایبکێشیت لەگەڵ ئەوەشدا سوکانەکە بەباشی بگرە.


٥. ئەگەر ھەر نەبوو پەنا ببەرە بەر گۆڕینی گێڕەکە لە N بۆ D بەبەردەوامی.

















زۆرترین بینراوەکان