حکومەت لەسەر موچەی مانگی حەوت رونکردنەوە دەدات


نەتەوە  |   15:44:16 2017-09-10  |   (34,125) جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕەسمی ڕونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی تەمموز دەدات.
A+    A-

 

چەند ڕۆژێكە لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە، گوایە بەهۆی دانەوەی بڕی ملیارێك دۆلار بەكۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی وەك قەرز، دابەشكردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەكەوێت.

 

لەوبارەوە سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا ڕایگەیاند، "بابەتی دانەوەی قەرزی كۆمپانیای دانەغاز، هیچ پەیوەندییەكی بەموچەی فەرمانبەرانەوە نییە تا دوابكەوێت و موچەش لەوادەی خۆیدا دابەشدەكرێت".

 

لێدوانەكەی سەفین دزەیی لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ نۆی ئەیلولی 2017، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم، خشتەی موچەی مانگی تەمموزی بڵاوكردەوە.

 

بەگوێرەی ئەو خشتەیەش ڕۆژی سێشەممە 12ی ئەیلولی 2017 موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان دابەشدەكرێت و ڕۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەش، موچەی یەكەكانی (70 و 80)ی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.



















زۆرترین بینراوەکان