ماوەی دوورکەوتنەوەی بنزیما لە یاریگاکان ئاشکراکرا


نەتەوە  |   16:04:08 2017-09-09  |   (488) جار خوێندراوەتەوە

بنزیما بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە
A+    A-

لە یاری نێوان ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و لێڤانتێ لە ھەفتەی سێیەمی لالیگا و لە گێمی یەکەمدا کەریم بن زیما توشی پێکان بۆوەو بەو ھۆیەشەوە یاریگای جێھێشت .

 

پێگەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە کە بە پێی زانیاریە سەرەتاییەکان بن زیما توشی کشانی ماسولکە بووەو بۆ یاریەکەی سێ شەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە ئەپۆیۆل و ھەفتەی چواری لالیگا بەرامبەر بە سۆسیداد ناتوانێت یاری بکات 



















زۆرترین بینراوەکان