ورده‌كاریی سیستمی نوێی مووچه‌ ئاشکرا کرا‌


نەتەوە  |   20:34:11 2017-09-08  |   (22,001) جار خوێندراوەتەوە

لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به ‌پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ پێشنیازه‌كانیان بۆ دانانی سیستمی نوێی مووچه‌ ته‌واوكردووه‌و به‌هێزترین پێشنیازیش دیاریكراوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ مووچه‌ی (بنه‌ڕه‌تی، ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌و ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ریی و منداڵ.
A+    A-


بەگوێرەی سیستمە نوێیەکە کە تۆڕی هەواڵی سلێمانی لەڕێی سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کردووە، گۆڕانکارییەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:

 

به‌رزترین و نزمترین مووچه‌ له ‌سیستمه‌ نوێیه‌كه‌دا دیاریی نه‌كراوه‌ كه‌ چه‌نده‌، چونكه‌ سیستمه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای (مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی، ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌، له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ریی و منداڵ)ه‌، ئیتر مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی مووچه‌خۆره‌كه‌ كه‌میی و زۆری كۆی مووچه‌كه‌ دیاریی ده‌كات.

 

لەبارەی ده‌رماڵه‌ پیشه‌ییه‌كانیشەوە، سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران رایگەیاندووە: کە "پێشتر ناعه‌داله‌تی هه‌بووە له ‌ده‌رماڵه‌ پیشه‌ییه‌كاندا، به‌جۆرێك وه‌زاره‌ت هه‌بووە ده‌رماڵه‌ی له‌ (75% بۆ 100%) بووە کە بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانی بەستراوە، به‌ڵام له ‌سیستمه‌ نوێیه‌كه‌دا هیچ جۆره‌ ده‌رماڵه‌یه‌كی پیشه‌یی له ‌ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم نامێنێت.

 

وتیشی‌: "به‌ڵام ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی بۆ به‌شێك له ‌كارمه‌ندانی حكومه‌ت خه‌رجده‌كرێت كه‌ كاره‌كانیان جێگه‌ی مه‌ترسین، وه‌ك به‌شێك له ‌كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، هێزی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆو ئاسایش، له‌گه‌ڵ چه‌ند بوارێك له ‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی".

 

له‌باره‌ی‌ مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان و تۆڕی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیشەوە ئەو سه‌رچاوه‌یەی ئەنجومەنی وەزیران ڕوونیكردۆتەوە کە "پێشتر له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه‌، پاكتاوی ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ كراوه‌و نزیكه‌ی 20 هه‌زار ناو سڕدراونە‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌شی کە له ‌پشكنینی لیژنه‌كه‌دا ده‌رچوون، به‌گوێره‌ی‌ سیستمه‌ نوێیه‌كه‌ مووچه‌كانیان وه‌ك پێش پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی لێ دێته‌وه‌".

 

هەروەک ئاماژه‌ش‌ به ‌پرسی‌ سه‌ره‌مووچە‌ (عه‌لاوه‌)و به‌رزه‌مووچه‌ (ترفیع) كراوەو لەوبارەیەوە سەرچاوەکە دەڵێت:  "به‌گوێره‌ی‌ سیستمه‌ نوێیه‌كه‌، وه‌كو پێشتر كار به ‌سه‌ره‌مووچه‌و به‌رزه‌ مووچه‌ ده‌كرێته‌وه‌".

 

ئەو سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژەشی بە‌كاتی‌ راگه‌یاندنی‌ سیستمه‌ نوێیه‌كه‌ كردووەو دەڵێت: "هه‌رچه‌نده‌ تائێستا واده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه‌ به‌ته‌واوه‌تی دیاری نه‌كراوه‌، به‌ڵام له ‌كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌".



















زۆرترین بینراوەکان